كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی له هه‌ولێر سازده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 25/9/2018 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، كه‌رنه‌ڤالێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازبكرێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكاتی ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه كه ساڵێك پێش ئێستا ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگیاندا.
ئاهه‌نگه گه‌وره‌كه له یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری سازده‌كرێت و پارتی ده‌یه‌وێت په‌یام و به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ی باشتر به خه‌ڵكی كوردستان بناسێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و 100 كاندیده‌ی بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی كوردستان.