ئیسرائیل پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات

سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل ھەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند

K24 - ھەولێر

بنیامین نەتانیاھۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل پشتگیریی له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.

 نەتانیاھۆ لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "ئیسرائیل پشتگیریی له‌ ویستی شه‌رعی گه‌لی كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت".

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتگیریی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و له‌ساڵی 2014یش به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل پشتگیریی له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات.

لە كۆبوونەوەی 7 حوزەیرانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بڕیاردرا 25/9/2017، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت، لە ئێستاشدا پارتی دیموكراتی و كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك دوو لایەنی سەرەكی كاردەكەن بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەكان بەشداری لەم پرسە نیشتمانییە بكەن، زۆربەی لایەنەكانیش ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم راگەیاندووە.