عێراق له‌سێداره‌دانێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نجام دا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی عێراقی له‌سێداره‌دانی 13 تاوانباری راگه‌یاند، له‌ناویاندا 11 كه‌س كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه و تاوانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو و كوشتنی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و كرده‌وه‌ی رفاندنیان ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراقدا راگه‌یه‌ندراوه، دوای ته‌واوبوونی هه‌موو رێككاره یاساییه‌كان، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و 13 كه‌سه‌دا جێبه‌جێ كراوه و دووپاتیكرده‌وه، "له‌كۆی ئه‌و 13 له‌سێداره‌دراوه، 11 كه‌س تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو، كوشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و كرده‌وه‌ی رفاندن به‌سه‌ریاندا ساغ بووه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ماوه‌ی ساڵی 2017 دا، دادگای عێراقی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 125 كه‌سدا جێبه‌جێ كردووه.
H.B