له شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و دانیشتووانی گونده‌ژۆر دوو برا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی درووستبوونى شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، له‌گه‌ڵ دانیشتووانی گوندێكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، دوو برا كوژران و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان 24ی راگه‌یاند، شه‌ڕ له نێوان ئه‌و پێشمه‌رگانه، له گونده‌ژۆر درووستبووه و له ئاكامدا، دوو برای خه‌ڵكی گونده‌ژۆری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، به‌ناوه‌كانی فه‌رمان ئه‌سكه‌نده‌ر و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر، كوژراون.
هه‌ر له‌و رووداوه‌دا، دوو برای دیكه‌ی كوژراوه‌كانیش برینداربوونه، به‌ناوه‌كانی به‌ختیار و مسته‌فا، له ئێستاشدا ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون.
له ئێستاشدا پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، باره‌گاكه‌یان له ناو دێی گونده‌ژۆری سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر قه‌زای چۆمان، چۆڵ كردووه و رایان كردووه.
هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.