وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە رێکخستنی گەشتەکان رابگەیەنێت جگە لەو گەشتانەی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێدەدات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان کارکردنی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت و گەشتەکەی رێگای پێنادرێت.