ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوایه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، داوای گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ترسی خۆیان له تێكچوونی سه‌قامگیرییی به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و پابه‌ندبوونی خۆیان به یه‌كپارچه‌یی عێراق خستووه‌ته روو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوو دڵیان بۆ درووست بووه‌و پێیانوایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكچوونی سه‌قامگیری ببێت و گرفت بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه به‌رده‌وامانه‌ی هێشتا دژی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت و كورد رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌و شه‌ڕانه‌دا بینیووه درووست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ترسن ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ببێته هۆی درووستكردنی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له 3 ملیۆن ئاواره بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا ده‌كات، چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و له رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی رێك‌وپێك و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌وافوقی به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه، رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت.