شكستخواردووه‌كان ده‌بنه گاڵته‌جاڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 زۆر سیاسی دیار و په‌رله‌مانتار كه پاره‌یه‌كی زۆریان له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌دا خه‌رج كردبوو ده‌رنه‌چوون، به‌شێك له‌وانه زۆر داوایان لێكرابوو خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵام له كه‌لی شه‌یتان نه‌هاتنه خواره‌وه تا ئه‌وه‌ی زۆرێكیان شكستیان هێناو بوون به گاڵته‌جاڕی چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه راگه‌یێنراوه‌كانی كۆمیسیۆن، زۆرێك له‌و سیاسی و په‌رله‌مانتارانه ده‌رنه‌چوون كه خۆیان به پێشه‌نگ و كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ده‌زانێ، یه‌كێك له‌وان حه‌نان فه‌تلاوییه كه به تائیفه‌گه‌رێكی دژه كورد ناسراوه‌و زۆر دژی سوننه‌یه و خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه "ئه‌گه‌ر 7 كه‌سی شیعه مردن، 7 سوننه مه‌زهه‌ب بكوژن".
هه‌روه‌ها سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پاره‌یه‌كی زۆری له هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا خه‌رج كردووه، یه‌كێك له فه‌یسبووكه‌وه بۆی نوسیبوو : سه‌رۆكی شكستخواردوو بۆ دوایین جار له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ت دانیشه چێژی لێوه‌ربگره و به ئایه‌تێكی قورئان تانه‌ی له جبووری داوه "يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ".
یه‌كێكی دیكه له شكستخواردووه‌كان موه‌فه‌ق روبه‌یعی كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه و به‌وه ناسراوه له نێوه‌نده میدیاییه‌كاندا زۆر به شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵده‌ڵێ.
مه‌شعان جبووری كه پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رجكردووه‌و هه‌ر رۆژه و له‌سه‌ر په‌تێك یاری ده‌كات و هه‌ڵوێسته‌كانی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترین، ئه‌ویش نه‌یتوانی كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت. جگه له‌وان زۆر كه‌سی دیكه‌ش ئه‌و چانسه‌ی له ده‌ستدا بچێته‌وه ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كه‌سێكی دیكه به‌ناوی كه‌ریم سه‌ید له تویته‌ره‌وه ده‌ڵێت: "خه‌رجكردنی پاره به‌لێشاو بۆ پڕوپاگه‌نده و درووستكردنی له‌شكرێكی میدیاكار و سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی پلانێكی سه‌ركه‌وتوو نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنیت و متمانه‌ت به‌خۆت بێت و میدیاكان له دواته‌وه رابكه‌ن و ده‌نگده‌ران به ویژدانێكی ئاسووده‌وه ده‌نگت بۆ بده‌ن".
كه‌سێكی دیكه نوسیبووی: "سه‌لیم جبووری و حه‌نان فه‌تلاوی كورسییه‌كی كافیتریاكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشیان نه‌هێناوه".
چالاكوانێكی دیكه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره و سیاسییه شكستخواردووه‌كان نوسیوویه‌تی: "خۆشییه‌كه‌مان به ده‌رنه‌چوونی ئێوه زۆر زیاتر بووه، هه‌ی دز و گه‌نده‌ڵه‌كان".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا گۆڕانكاری زۆر له ده‌نگی قه‌واره سیاسییه‌كاندا روویداوه‌و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی زۆرێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش كه‌وتووه‌ته‌وه. چونكه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه خۆی به ئه‌ندازیاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش ده‌زانێ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و ته‌نها 42 كورسی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه. له كاتێكدا هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در به 54 كوسی په‌رله‌مان بووه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه و له پاش ئه‌ویش هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دێت و 47 كورسییان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌یه.