یاریزانێکی 'سەرشێت' مێدالیای مۆندیال رەتدەکاتەوە

کالینیچ رەتیکردەوە مێدالیای زیوی مۆندیالی رووسیا وەربگرێت

نیکۆلا کالینیچ رەتیدەکاتەوە مێدالیای زیوی مۆندیالی 2018 وەربگرێت.
دوای ئەوەی کڕواتیا بۆیەکەمجار لە مێژوودا پلەی دوومی مۆندیالی 2018ی لە رووسیا بەدەستهێنا و نیکۆلا کالینیچ پێشتر بەهۆی پابەند نەبوونی بە بڕیارەکانی زلاتکۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەکەی پێشوەختە رەوانەی ماڵەوە کرابووەوە، بەمەش لە مەراسیمی کۆتایی ئامادە نەبوو، بەڵام لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کڕواتیا و هاوڕێیەکانی وەکو یەکێک لەو 23 یاریزانەی بەشداریی مۆندیالیان کردبێت حیسابی بۆکرا و مێدالیای مۆندیالی رووسیای بۆ رەوانەکرابوو، بەڵام ئەو هێرشبەرە کڕواتییە رەتیکردەوە مێدالیایەکە قبووڵ بکات، چونکە پێیوایە ئەو بەشداریی مۆندیالی 2018ی نەکردووە و مێدالیایەکەی رەتکردووەتەوە.
نیکۆلا کالینیچ لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەیجیریا رەتیکردەوە لە دوا خولەکەکانی یارییەکە بەشداریی بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی راستەوخۆ دوای یارییەکە لەلایەن دالیچی راهێنەری کڕواتیاوە لە هەڵبژاردەکە دووربخرێتەوە.