ماڕادۆنا پێیوایه ئه‌م یاریزانه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بۆ مێسی و كریستیانۆ دروست ده‌كات
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا محەمەد سەڵاح بەربژێر دەكات بۆ ركابەری كردن لەگەڵ مێسی و رۆناڵدۆ بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان.
مارادۆنا لەدیمانەیەكیدا رای خۆی سەبارەت بە باشترین یاریزانی ساڵی 2018 دەربڕی و پێی وایە كە مۆندیالی رۆڵی گەورەی دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیھان، ده‌شڵێت: محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ربه‌ست بۆ خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كانی كریستیانۆ و مێسی دروست ده‌كات.
گوتیشی: پێم وایە محەمەد سەلاح لە مۆندیالیش ئاستێكی باش پێشكەش دەكات و ركابەری لەگەڵ رۆناڵدۆ و مێسی دەكات بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان.
سەلاح بووە گۆڵكاری پرێمەرلیگ و باشترین یاریزانی خولەكەش ئێستاش لەگەڵ لیڤەرپوول لە فایناڵ چامپیئۆنزلیگدان و چاوەڕێ دەكرێت یەكێك بێت لە بەربژێرەكانی باشترین یاریزانی جیھان.