سه‌ربازێكی ئێرانی دوای كوشتن و برینداركردنی 9 سه‌رباز خۆی كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئیرانی بلاویكردووه‌ته‌وه، كه رۆژی 17/7/2017، سه‌ربازێكی سوپای ئێرانیی، ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هاوڕێی خۆی كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 سه‌رباز كوژراون و 6 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ربازه‌ی له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی شارۆچكه‌ی ئابیه‌كی شاری قه‌زوین له باكوری رۆژئاوای ئێران كه 140 كیلۆمه‌تر له تارانه‌وه دووره، ته‌قه‌ی له هاوكاره‌كانی خۆی كردووه، پاشتر خۆیشی كوشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ره‌زا ره‌حمانی، فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه رایگه‌یاندووه "لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و رووداوه ده‌ستپێكردووه‌و ئێستا ناتوانین هیچ زانیارییه‌ك بده‌ین تا لێكۆلینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن".
ئه‌وه‌ش به رووداوێكی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت كه له ناو سوپای ئێران‌دا روویدا بێت.