روونكردنەوەیەك له وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوه

سه‌باره‌ت به‌ شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌

 K24 – هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

هاووڵاتيان و مووچەخۆرانى هەرێمى كوردستان، دوابەدواى بڵاوبوونەوەى چەند هەواڵێك لەسەر ناردنى مووچه له بەغداوه له راگەياندنەکان، لێرەوه تەواوى زانيارييەكانتان پێڕادەگەيێنين.

سەرەتا سوپاسى سەرۆكوزيرانی حكومەتى فيدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێكێكى ئەرێنييه. بەڵام بڕى مووچەى هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت 900 مليار ديناره و به سيستەمى ئێستاى پاشەكەوتەوە پێويستمان به 590 مليار ديناره، بۆیە هيوادارين بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنى مووچەى مانگانە.

1.دەقى نامەى بەڕێز سەرۆكى بانكى مەركەزى بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى

اطلاق راتب لشهر واحد لموظفي اقليم كردستان

رواتب الاقليم عدا البيشمركة    281,724,634+ رواتب البيشمركة 35,815,831 = مجموع رواتب الاقليم مع البيشمركة    317,540,465

2. ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەى هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.

3.رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكى مەركەزى له هەولێر پارەكه رادەستى وەزارەتى دارايى و ئابوورى دەكرێت.

4.وەزارەتمان به راوێژ لەگەڵ سەرۆكايەتیى ئەنجوومەنى وەزيرانى هەرێمى كوردستان دووشەممه و سێشەممه واته 19 و 20ی مانگ جگه له مووچەى وەزارەتى پەروەرده، بەردەوام دەبين له پێدانى مووچه و لەو بڕه پارەيه مووچەى وەزارەتەكانى تەندروستى، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهيدان و كەسوكارى شەهيدان و ئەنفالكراوان، زيندانيیانى سياسى، دارايى و رەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دواى نەورۆز تەواوى وەزارەتەكانى دیکە دابەشدەكەين.

5.پاش نەورۆز حكومەتى هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەيەك ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەيەى كه بەغدا دەينێرێ، هەروەها بە داهاتى ناوخۆ و داهاتى نەوت ليستى مووچه رێكبخرێتەوه. هەموو هەوڵێك دەخەينەگەڕ بۆ باشتركردنى بژێویى هاووڵاتيان و مووچەخۆران .

 وەزارەتی دارایی و ئابووری

 هەرێمی کوردستان