سه‌لما حايك: چه‌ند جار ژوانى تره‌مپم ره‌تكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ئه‌كته‌رى ناودارى ئه‌مريكايى سه‌لما حايك ده‌ڵێت: چه‌ند جارێك ژوان و بانگهێشتى دۆناڵد تره‌مپم ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و له ميانى به‌شداربوونى له به‌رنامه‌ى "The Daily Show" ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى گێڕايه‌وه.
سه‌لما گوتى: جارێكيان له‌گه‌ڵ هاوڕێيه‌كمدا له ئاهه‌نگێكدا به‌شدار بووين، تره‌مپ له پشتمانه‌وه دانيشتبوو، كورته گفتوگۆيه‌كى له‌گه‌ڵ كردين و داواى ژماره‌ى مۆبايله‌كانمانى كرد و دواتريش تره‌مپ هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به هاوڕێكه‌مه‌وه نه‌كردبوو، به‌ڵام تێلى بۆ من ده‌كرد.
سه‌لما حايك گوتيشى: به تره‌مپم وت بۆچى كه‌سێك بانگده‌كه‌يت، كه خۆشه‌ويستى هه‌يه و په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى ديكه هه‌يه، ئه‌ويش به‌و جۆره وه‌ڵامى دايه‌وه، كه خۆشه‌ويسته‌كه‌م هاوشانى من نييه و كه‌سايه‌تييه‌كى گرنگ نييه و پێويسته من له‌گه‌ڵ كه‌سێكى گرنگى وه‌ك تره‌مپدا بم.