ئه‌مريكا له باره‌ى ئێرانه‌وه داواى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مريكا داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئێران و خۆپيشاندانه‌كانى خه‌ڵكى ناڕازى ئه‌و وڵاته.
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، نيكى هايلى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، "پێويسته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستى هه‌بێت له باره‌ى ره‌وشى نوێى ئێرانه‌وه".
گوتيشى: "ئێمه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له له نيويۆرك و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ ده‌كه‌ين".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى نيويۆرك، هايلى گوتى: "مه‌به‌ستم كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى خۆپيشاندانه‌كانى ئێران كه خه‌ڵك له پێناو ئازاديدا ئه‌نجاميان ده‌دات".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، هايلى "پشتيوانى ئه‌مريكاى بۆ خۆپيشانده‌ره ئێرانييه‌كان" دووپاتكرده‌وه و ره‌تيشيكرده‌وه، "هێزه بيانييه‌كان هيچ رۆڵێكيان هه‌بووبێت له هه‌ڵايسانى بڵێسه‌ى ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييانه".
ئه‌وه‌شى گوت: كه "ناڕه‌زايه‌تييه‌كان به ته‌واوى هه‌ڕه‌مه‌كيانه‌ن و به شێوه‌يه‌كى گشتى له زۆربه‌ى شاره‌كانى ئێران‌دا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌وه‌ش وێنه‌يه‌كى وردى هه‌ڵسانى خه‌ڵكه، كه ماوه‌يه‌كى درێژه سه‌ركوت ده‌كرێن و ئێستاش رووبه‌ڕووى سته‌مكاره‌كان بوونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر