گوندنشینانی سنووری سەرگەڕان دژی بەعەرەبکردنی ناوچەکانیان گردبوونەوە
K24 – هه‌ولێر:
چەند هاووڵاتییەکی سنووری سه‌رگه‌ڕان دژی بە عەرەبکردنی (تەعریبکردن) ناوچەکانیان و زەوتکردنی زەوییەکانیان گردبوونەوە.
ئەو گوندنشین و جووتیارە کوردانە داوایان له هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرد كه به ئاشتیانه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و جه‌ختیان له خاوه‌ندارێتی ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان كرده‌وە.
هه‌روه‌ها جووتیارانی كورد دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له سنووری كه‌ركووك بە عەرەبکردنێکی دیكه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و جه‌ختیشیان كرده‌وه ئه‌وان له مافه‌كانیان خۆش نابن و داوای زه‌وییه داگیركراوه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێك لەو هاووڵاتییە ناڕازیانە دەڵێن: "دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له سنووری كه‌ركووك عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنیزمی حوكم ده‌كات و ده‌یه‌وێت زه‌وی جووتیارانی كورد داگیر بكات".
H.J