مووچه به سیستمی بایۆمه‌تری دابه‌شده‌كرێت
K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی بایۆمه‌تری له پارێزگای سلێمانی، هۆشداری راگرتنی مووچه ده‌داته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیان له سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردووه.
به‌شی میلاكاتی له سیسته‌می بایۆمه‌تری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری ده‌بێت و هه‌ر كارمه‌ندێك خۆی له سیسته‌مه‌كه تۆمار نه‌كردبێت، مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه دوای یه‌كی ته‌مووز دامه‌زراون، پێویسته بۆ مانگی 9، سه‌ردانی لیژنه‌ی بایۆمه‌تری بكه‌ن بۆ خۆ تۆماركردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كەدا هاتووە، هه‌ر مووچه خۆرێك دوو مووچه‌ی هه‌بێت، خۆی له بایۆمه‌تری تۆمار كردبێت یان نا، ناوی ده‌درێته لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.