ئه‌مه‌ریكا: له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كه تا ئێستا به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه پشتگیری كورد ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ كورد ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كه تا ئیستا به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون و هاوشانی یه‌ك بمێننه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یمانگای ئه‌تلانتیك كۆنسڵ، له پانێلێكدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقیش رایگه‌یاند، پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق، كه تا ئێستا به ته‌واوه‌تی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پشتگیری له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌كه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ كورد ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها ویستی وڵاته‌كه‌شی بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتووی، دووپاتكرده‌وه.