هه‌واڵگرى عێراق سيخوڕێكى سه‌ر به داعشى ده‌ستگيركرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق، سيخوڕێكيان ده‌ستگيركرد، كه زانيارى له باره‌ى سوپاى عێراقه‌وه داوه‌ته داعش.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى عێراق رايگه‌ياند، مه‌فره‌زه‌كانيان له فيرقه‌ى 14ى سوپا به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌وجێكى چاودێرى و هه‌واڵگرى توانيويانه سيخوڕێك له سنوورى قه‌زاى فه‌لوجه ده‌ستگير بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌و سيخوڕه يه‌كێك بووه له ئه‌ندامه‌كانى رێكخراوى داعش و به‌رپرسى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى بووه له باره‌ى جموجۆڵى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، روونيشكراوه‌ته‌وه، كه سيخوڕه‌كه به گوێره‌ى مادده‌ى 4 له ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر داواكراو بووه.
ئ.ر