"عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی دیكه له شوێنی فه‌یاز كاندید ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت كه‌سێكی دیكه وه‌ك جێگره‌وه‌ی فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق كاندید بكات".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك پێشنیاز بكات، ئه‌ویش یه‌كێك له بریكاره‌كانییه‌تی به پله‌یه‌كی به‌رز، سوننه‌كانیش رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه ته‌وافووق له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا كه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق كه زۆرینه‌یان سوننه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا دژی داعش جه‌نگاوه و توانیوویه‌تی پاڵپشتییه‌كی فراوانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن عادل عه‌بدولمه‌هدی پرسی دیاریكردنی وه‌زیره‌كان بۆ كوتله‌كان جێده‌هێڵێت، به‌و جۆره نییه، به‌ڵكو زۆر به ھێمنی و شاره‌زایی كار بۆ پێشنیازكردنی كاندیده‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی فه‌یاز، زیاتر له جارێكیش ئه‌وه‌ی كردووه به‌ڵام كوتله‌كان جار دوای جار كه‌متر به‌پیرییه‌وه چوون و ته‌نها كوتله‌ی بنیات پاڵپشتی كردووه".