"ده‌نگ به ده‌میرتاش و ئازادیی بده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/6/2018 هاوژینه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، كاندیدی سه‌رۆككۆماریی توركیا له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان ده‌نگیدا و داوای كرد هاووڵاتیان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
باشاك ده‌میرتاش له پاش ده‌نگدان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و گووتی: "به‌خێرایی بچنه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ ده‌میرتاش و ئازادی بده‌ن".
له كاتژمێر 8:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و په‌رله‌مانی نوێی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌و زیاتر له 56 ملیۆن هاووڵاتی توركیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش یه‌كێكه له كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا و ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له زینداندایه‌و له دوا په‌یامی ده‌نگیدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنیش گووتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌گاته په‌رله‌مان، هه‌موو توركیا زیانی پێده‌گات، بۆیه پاڵپشتیكردنی هه‌ده‌په واتای پاڵپشتیكردنی دیموكراسییه‌ته".