له ئه‌ڵمانيا دژى سياسه‌تى توركيا ژماره‌يه‌ك له چالاكانى كورد مانگرتنيان راگه‌ياند
K24 – كۆڵن:
لە شاری کۆڵنى ئه‌ڵمانيا، ژماره‌يه‌ك لە چالاکانی کورد بۆ ئيدانه کردنی پێشێلكارييه‌كانى توركيا له عه‌فرين، ناڕه‌زايه‌تيان به‌رامبه‌ر به سياسه‌تى ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕى.
په‌يامنێرى كوردستان24 له ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، ئه‌و چالاكانه‌ى كورد دژى راده‌ستكردنى شارى عه‌فرين به گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كان چالاكييه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: ئه‌و چالاكانه بڕياريانداوه بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ مان له خواردن بگرن.
په‌يامنێرى كوردستان24 روونيشيكرده‌وه، چالاكه كورده‌كان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى توركيا له كۆڵن كۆبوونه‌ته‌وه و خه‌يمه‌يان هه‌ڵداوه.