پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

"تەواوی پارەكە گەیشتووە"

K24 - سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ لە بەغداوە گەیشتووە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "لە بەدواداچوونی لیژنەكەمان بۆمان دەركەوتووە پارەی 2018 گەنمی جوتیاران بە تەواوی گەیشتووە، بۆیە داواكارین لە ئەمڕۆوە تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش بكرێت دوای پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵە لە لقی سلێمانی سەبارەت بەداشكردنی چەكی پارەی جوتیاران راگەیاند ئەو جوتیارانەی چەكی پارەیان وەرگرتووە سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكەیان بەشێوازی ریزبەندی. جوتیارانی تریش بۆ وەرگرتنی چەكەكانیان سەردانی سایلۆكان بكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنھا بانكی رانیە ماوە پارەكەی بە دەست بگات، بڕیارە لەم یەك دوو رۆژەدا پێدانەوەی چەكی بانك لە سایلۆی رانیە دەست پێبكات".

ھ.م