به‌ڤیدیۆ.. كۆمه‌ڵه شێرێك پیاوێكی مه‌ست گه‌مارۆ ده‌ده‌ن.. ناتوانن بیخۆن
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك شێر پیاوێكی مه‌ستیان گه‌مارۆدا، كه به سه‌رخۆشی و بێئاگایی خۆی هه‌ڵدابووه شوێنی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان له یه‌كێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هیندستان.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه، پیاوێك نیشان ده‌درێت كه له گۆماوێكدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه شێرێكه‌وه گه‌مارۆ دراوه و وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، پیاوه‌كه به مه‌ستی خۆی هه‌ڵداوه‌ته ئه‌و گۆماوه كه ناوچه‌ی شێره‌كانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه له‌و چیرۆكه‌دا ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێره‌كان هه‌ست به هیچ ترسێك ناكات، له‌كاتێكدا مه‌سته و توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌ی نییه، شێره‌كان به‌خێرایی لێی نزیك ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، چۆن ئه‌و پیاوه له‌ناو گۆماوه‌كه‌دا وه‌ستاوه و له‌گه‌ڵ شێره‌كان قسه ده‌كات، هه‌روه‌ك بڵێیت ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان له زمانی گفتوگۆ تێده‌گه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای سه‌رنجڕاكێشییه ئه‌وه‌یه، شێره‌كان زۆر لێی نزیك نابنه‌وه و به‌هۆكارێكی نامۆ له خواردنی ئه‌و پیاوه سڵ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌وكات شێره‌كان برسی نه‌بوون، بۆیه پیاوه مه‌سته‌كه‌یان نه‌خواردووه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن، ناسه‌قامگیری دۆخی پیاوه‌كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شێره‌كان لێی دووركه‌ونه‌وه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر توانییان چڵه‌دارێك بۆ پیاوه گه‌مارۆدراوه‌كه شۆڕبكه‌نه‌وه و ئه‌ویش خۆی پێوه‌گرت تا له‌گۆماوه‌كه ده‌ریانهێنا.
H.B