په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر: سبه‌ى ده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، دواى ته‌وابوونى پشووه‌كانى ئادار و نه‌ورۆز، سبه‌ى ده‌وامه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 گه‌يشتووه، هاتووه: " مامۆستایانى پارێزگاى هەولێر هەروەک ماوەى رابردوو، سەرکەوتووانە بەردەوام دەبن لە گوتنەوەى وانەکانیان و درێژەدان بە پڕۆسەى خوێندن، کە لە بەرەبەرى کۆتاییەکانیەتى و لە سبەى یەکشەممە بەرواری 25/3/2018 یەکەم رۆژی دەستپێکی دەوامی فەرمی دەبێت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان".
ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له كاتێكدايه له سنوورى سلێمانى و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌وامى كه‌رتى په‌روه‌رده بايكۆت كراوه و بڕياره سبه‌ى مامۆستايانى ناڕازى خۆپيشاندان بۆ به‌رده‌م دادگاى سلێمانى ئه‌نجام بده‌ن.
مامۆستايانى ناڕازى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايانگه‌ياند، "ئه‌وان له هه‌موو ده‌رگايه‌كيان داوه و ماوه‌ى چوار ساڵه به‌رده‌وامن له گه‌ياندنى داواكارييه‌كانيان".
مامۆستايانى ناڕازى، دواى ئه‌وه ده‌ستيانكرده‌وه به بايكۆتكردنى ده‌وام و پرۆسه‌ى خوێندن، كه پێشتر به‌ڵێنيان پێ‌درابوو، له به‌غداوه مووچه‌ى ته‌واويان بۆ دابينبكرێت، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو، دواى رازيبوونى به‌غدا به خه‌رجكردنى مووچه‌كانيان مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراويان پێدرا و به‌و هۆيه‌وه نيگه‌رانى و ناڕه‌زايه‌تييه‌كانيان سه‌ريهه‌ڵدايه‌وه.