خه‌ڵكی به‌سره جارێكی دیكه هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
به سه‌دان هاووڵاتی له ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی باكووری پارێزگای به‌سره له دژی دواكه‌وتنی حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی رژانه سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ی سه‌ره‌كییان داخست.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی هاریسه و پارێزگای به‌سره له ناوچه‌ی گه‌رمه داخستووه و داوایان له حكوومه‌ت كرد، به‌زووترین كات ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات، كه تایبه‌تن به باشكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ سنووری ئه‌و پارێزگایه.
به‌ر له چه‌ند مانگێكیش، خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری له پارێزگای به‌سره و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و پیسبوونی ئاو و ژینگه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با سازكران و، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی گۆڕا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌یان كه‌س كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكوومی و باره‌گای حزبی و ميليشيا چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
H.B