نوێنه‌رى عه‌بادى: با يادى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ينه سه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى و پێكه‌وه‌ژيان
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له رێى نوێنه‌رى تايبه‌تى خۆيه‌وه، سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانيانى تاوانى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه كرد و رايگه‌ياند، با ئه‌مڕۆ بكه‌ينه سه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى وڵات و قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى برايه‌تى.
مه‌هدى عه‌لاق، ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق به ياوه‌رى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق، به‌شدارى له مه‌راسيمى يادى سيى ساڵه‌ى تاوانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه كرد و به نوێنه‌رايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى، وته‌يه‌كى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانى مه‌راسيمه‌كه كرد.
له وته‌كه‌يدا، عه‌لاق جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنى گيانى پێكه‌وه‌ژيان له عێراق كرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى دوێنێ سه‌مايان له‌سه‌ر جه‌سته‌ى قوربانيانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرد، ئه‌مڕۆ سه‌رزه‌مينى فراوانيان لێ به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه.
دواتر، مه‌هدى عه‌لاق، به نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى عێراق، تاجه گوڵينه‌ى رێزى له‌سه‌ر گڵكۆى شه‌هيدانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه دانا.