عێراق ئاسمانەكەی بەڕووی ئێران‌دا داخست
K24 – ھەولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی له نێوان عێراق و ئێران ناكرێت و جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گیرێت.
لە نووسراوێكی فەرمیی ھێڵی ئاسمانی عێراقیدا، كە ئاراستەی لایەنە په‌یوەندیدارەكان كراوە، ھاتووە، سه‌رجه‌م گەشتەكانی چوون و ھاتن بۆ ئێران له سبه‌ی هه‌ینی (25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)ـه‌وه راده‌گیرێت.
وەزارەتی گوستنەوەی عێراق دواتر راگەیەنراوێكی دەرخست و رایگەیاند، راگرتنی گەشتەكان لە 25/9/202 دەستپێدەكات تاكو 9/10/2020 و لە سەر داوای ھەردوو دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق و ئێرانە.
وەزارەت لە راگەیەنراوەكەیدا گوتی: بڕیارەكە گشت گەشتەكان دەگرێتەوە دوای ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكانی ئێران بڵاوبووتەوە.