قوتابخانه‌یه‌ك به حه‌شدی عه‌شائیریدا ته‌قییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
15 كه‌س كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی حه‌شدی عه‌شائیری سه‌ر به حكومه‌تی عێراقن، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كه‌وه كه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه بۆمبڕێژكرابوو، كوژران و 23 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
نه‌قیب زڕغام حه‌یده‌ر ئه‌لمه‌ولا، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی راگه‌یاندووه: "له‌و 15 كه‌سه‌ی كوژراون، 12 كه‌سیان ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری هۆزه سوننه‌كانن و 23 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌و قوتابخانه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه له گوندی "مه‌جارین" له نێوان شاره‌دێی بادوش و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ردا بووه كه 60 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای مووسڵه‌وه دووره".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره گوتوویه‌تی :"ئه‌ندامانی حه‌شدی عه‌شائیری له هۆزی "لویزین" قوتابخانه‌كه‌یان بۆ راهێنانی ئه‌ندامه‌كانیان به‌كارهێناوه، پاش ئه‌وه‌ی دۆسێی پارێزگاریكردن له گونده‌كه‌یان له لایه‌ن پیكهاته‌كانی لیوای 73ـی سوپای عێراق راده‌ستكراوه.
ئه‌لمه‌ولا گوتوویه‌تی: "به‌شێكی زۆری كوژراو و برینداره‌كانی رووداوه‌كه له ناو خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌كه‌دا بوون و پۆله‌كانی قوتابخانه‌كه‌ش به بۆمب چێنرابوون".