جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دێتە ھەرێمی كوردستان

ھەماھەنگی نێوان ئەمەریكا ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت

K24 - ھەولێر

جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوێنێ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە. بە پێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ سولیڤان، بگاتە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستانیش كۆببێتەوە.

ھەر بە گوێرەی زانیارییەكان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بارودۆخی عێراق و پێكھێنانی حكوومەتی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات. ھەروەھا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكانیش، ھەماھەنگی نێوان ئەمەریكا و ھەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆر و داعش دەبێت.