له‌تیف شێخ عومه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - سلێمانی:
له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان, ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له سلێمانی خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی میدیاكانی سه‌ر به یه‌كێتی، له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "قسه و باسی جددی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان كراوه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته به‌وریایه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بكه‌ن".
به گوێره‌ی میدیاى یه‌كێتی، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی حزبه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, گوته‌بێژی یه‌كێتی وتی:" ئه‌وه باسكرا كه جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه زه‌مانه‌تی درێژه پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت".
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركووكیش، گوته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "رێكه‌وتنێكمان هه‌یه له‌باره‌ی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، كه موتابعه‌ی ئه‌وه بكات و چی پێویسته بكرێت".
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی رێكه‌وتنی بودجه له‌گه‌ڵ عیراق ووتی:" ئێمه رێكه‌وتنێكمان هه‌یه له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه چاره‌نووسازانه به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه هه رله‌سه‌ره‌تاوه روونه".