سەرۆک بارزانی سەره‌خۆشیی لە خانەوادەی میرزا رەفیق دەکات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تی دیاری سلێمانی و پێنجوێن، "میرزا ره‌فیق" كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو میرزا ڕەفیق
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی دیاری سلێمانی و پێنجوێن (میرزا ڕەفیق)ـمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020