رێژه‌ى تاوان له عێراق هه‌ڵده‌كشێت و به‌غدا ده‌بێته پايته‌ختى بانده‌كانى تاوان
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا له مانگى رابردوودا له عێراقدا به‌رزترين رێژه‌ى تاوان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو ئه‌نجامدراوون و ژماره‌ى تاوانه‌كان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى هه‌زار تاوان.
به گوێره‌ى تۆمارى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى پۆليس و هێزه ئه‌منييه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاويكردووه‌ته‌وه، تاوانه‌كان پێكهاتوون له كوشتن، هه‌ڵكوتانه سه‌رى چه‌كدارى، دزى و ده‌ستدرێژى، بازرگانى به مادده هۆشبه‌ره‌كان، دزينى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مرۆڤ، بازرگانيكردن به ئافره‌تانه‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق روونيكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ى تاوانه‌كانى مانگى رابردوو، له سه‌دا 40 زياترن له رێژه‌ى تاوان له هه‌مان مانگى 2016دا.
به راى شاره‌زايان، هۆكارى په‌ره‌سه‌ندنى تاوانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بانده‌كانى تاوان شه‌ڕى داعش و سه‌رقاڵى هێزه ئه‌منييه‌كانيان به ده‌رفه‌ت زانيوه بۆ ئه‌وه‌ى له ناو شاره‌كاندا تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌غداى پايته‌ختى عێراق له پله‌ى يه‌كه‌مى زۆرى ژماره‌ى تاوانه‌كان دێت و به دواى ئه‌ويشدا به‌سره و له پله‌ى سێيه‌مدا دياله و له پله‌ى چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌ميشدا بابل و ميسان و سه‌لاحه‌دين دێن.
به‌رپرسێكى ئه‌منى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ به سايتى عه‌ره‌بى جه‌ديدى راگه‌ياندووه، حكومه‌ت به نيازه هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و باندانه‌ى تاوان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ستيار و زۆر ئاڵۆزه چونكه به‌شێك له ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌بعى تێوه‌گلاون له تاوانه‌كان و په‌يوه‌ستن به‌و باندانه‌وه. هه‌ندێكيش له گرووپه‌كانى تاوان له ژێر ناوى حزبه به‌شداربووه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدا كارده‌كه‌ن.
راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تاوانه‌كانى ئه‌و باندانه جگه له زيانه گيانييه‌كان زيانى به به‌هاى 20 مليۆن دۆلار له عێراق داوه.
حسێن نه‌سار دوورى، راوێژكارى پێشووى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى توندوتيژى كۆمه‌ڵگه رايگه‌ياند، زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و باندانه ته‌مه‌نيان له نێوان 16 تا 25 ساڵيدايه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه بۆ پێگه‌يشتنى نه‌وه‌يه‌ك له سه‌رده‌مى قه‌يران و شه‌ڕدا.
له پارێزگايه‌كى وه‌كو دياله زۆربه‌ى ناوچه‌كانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى تێدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و چالاكان و كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى پارێزگاكه په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى راده‌كێشن و له‌و بڕوايه‌دان چه‌كدارانى حه‌شد هۆكارى په‌ره‌سه‌ندنى توندوتيژى و كرده‌وه‌كانى تاوانن.
و:ئ.ر