یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیار دەكرێت

لیژنەی بینینی مانگ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات

K24 - ھەولێر

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئەمڕۆ بۆ دیاركردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان كۆدەبێتەوە و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن.

وەزارەتی ئەوقاف بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دواتریش کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا روون نییە رۆژی ھەینی یان شەممەی داھاتوو دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، دوێنێش وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەكی تایبەتی بە مانگی رەمەزان بڵاوكردەوە.