ئه‌مه‌ریكا ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی حزبوڵڵای به ملیۆنان دۆلار ده‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری دژه تیرۆریی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به ملیۆنان دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵای لوبنانی، به ناوه‌كانی "ته‌ڵاڵ حه‌میه و فوئاد شاكر" ده‌ستگیر بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پاداشتێكی دارایی زۆریش ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاریی وردی هه‌واڵگری له باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه بده‌نه ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌ڵاڵ حه‌میه، قوتابی و جێگری عیماد مه‌غنیه‌ی گه‌وره به‌رپرسی حزبوڵڵای لوبنانی بوو، كه له ساڵی 2008 به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژرا، ئه‌و كات میدیاكان كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبوڵڵایان خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، ته‌ڵاڵ حه‌میه، ئێستا سه‌رپه‌رشتیاری هێرشه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، له نزیكه‌وه‌ش چاودێری چالاكییه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئاشكرایان كردووه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبوڵڵا چه‌ند جارێك سه‌ردانی عێراقی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی میلیشیا شیعه چه‌كدارییه‌كان له په‌یوه‌ندیدا بووه.
حه‌میه له ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵیدایه و راسته‌وخۆ سه‌ر به حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵایه، یه‌كێكه له‌و گومانلێكراوانه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی جووه‌كان له ئه‌رژه‌نتین له ساڵی 1994، كه له هێرشه‌كه‌دا 85 كه‌س كوژران.
سه‌باره‌ت به فوئاد شوكر رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا جێگه‌ی به‌رپرسی سه‌ربازی پێشووی حزبوڵڵا، مسته‌فا به‌دره‌دینی گرتووه‌ته‌وه، كه له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌وه، كوژرا.
فوئاد شوكر، رۆڵی سه‌ره‌كی له هێرشه‌كه‌ی ساڵی 1983ی به‌یرووت هه‌بووه، كه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك به 10 تۆن مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌رده‌م شوێنه‌كه، كه به هۆیه‌وه 241 كه‌س كوژران.
دواتریش له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا، له ناوچه‌ی "ره‌مله‌ی به‌یزا"، 58 سه‌رباز كوژران.
به گوێره‌ی په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، شوكر به‌رزرترین پله‌ی سه‌ربازی هه‌یه له‌ناو حزبوڵڵا و رۆڵی سه‌ره‌كی له سووریا گێڕاوه.