رفێنراوێكی ده‌ستی داعش ده‌یه‌وێت ببێته ركابه‌ری ئه‌ردۆغان
K24 - هه‌ولێر:
ئۆزتورك یه‌ڵماز، كونسوڵی پێشووی توركیا له مووسڵ كه ساڵی 2014 له كاتی داگیركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، چه‌كداره‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه رفاندیان و دواتر به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر قوتار كرا ده‌ڵێت: "نیازموایه خۆم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید بكه‌م و ببمه ركابه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".
پاش ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوایكرد له بری مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2019 له 24/6/2018 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا بكرێت، یه‌ڵماز ئۆزتورك كه جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری، گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارته‌كه خۆی كاندید نه‌كات، ئه‌وكاته من ده‌مه‌وێت خۆم كاندید بكه‌م و ببمه ركابه‌ری ئه‌ردۆغان" هه‌ر چه‌نده پێشتر كلیچدار ئۆغڵو رایگه‌یاندبوو كه نایه‌وێت خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.
یه‌ڵماز ته‌مه‌نی 47 ساڵانه و خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئه‌ردهانه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا. رۆژی هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و باسی گرنگیی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی كرد كه ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو په‌یڕه‌وی ده‌كات.
ئه‌و رفێنراوه‌ی ده‌ستی داعش، مانگی رابردوویش له لێدوانێكدا حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد و گووتی: "حكومه‌تی توركیا من و ستافه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیایان له مووسڵ راده‌ستی داعش كردووه" له كاتێكدا حكومه‌تی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه هێزه تایبه‌ته‌كانی به ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت قوتاریان كردوون.