بۆ خۆ دەرخستن لامبۆرگینیەکەی وێران کرد
K24 – ههولێر:
کەسێک لە شاری لەندەنی بەریتانیا، بەهۆی خۆی دەرخستن و نمایشکردن، لامبۆرگینییەکەی وێران دەکات کە نرخەکەی 215 هەزار پاوەندە (330 هەزار دۆلار).
شۆفێرەکە بە خێراییەکی زۆر بە شەقامێکدا دەڕوات، بەڵام کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە دار و دیوارێکدا.
ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی Lamborghini Huracan، دەتوانێت لە ماوەی سێ چرکە خێراییەکەی بگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی جیهان.
لە رووداوەکە شۆفێرەکە سەلامەتە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە زیانی زۆری پێگەشتووە.
SUPERCAR SMASH: Driver loses control of a Lamborghini Huracan Performante and crashes into a wall at a car event in London, England. https://t.co/qlCI9oOuJH pic.twitter.com/L1N9xpnm3b
— ABC News (@ABC) March 26, 2019
ABC News
H.J