كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری وزه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، سالی جۆنز، گوته‌بێژی كۆمپانیای چیڤرۆن رایگه‌یاندووه، له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان راگرتبوو، به‌ڵام جارێكی دیكه بۆ كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كۆمپانیای چیڤرۆن رایگه‌یاندووه، ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی نوێ، به‌تایبه‌تی له كیڵگه‌ی نه‌وتی سارتە سێ .
پیش‌تر هه‌ر یه‌كه له ئیكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن له كیڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان دەستیان لەكارەكانیان بەرداو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو كۆمپانیانەش رێگای بۆ هاتنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشده‌كات.
رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌یان خسته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. ئه‌و رووداوانه‌ش ئاڵۆزی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و به‌شێك له كۆمپانیاكان كاره‌كانیان راگرت و دیار نه‌بوو كه شه‌رێكی دریژخایه‌ن رووده‌دات یان رێككه‌وتن دێته ئاراوه. به‌ڵام ئێستا به‌شێكی كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان و ده‌ركه‌وتنی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌ھێز له چوارچێوه‌ی عێراقدا، تا راده‌یه‌ك مه‌ترسییه‌كانیانی ره‌واندووه‌ته‌وه.