کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکەن

"شانازی دەکەین بە کاندید کردنت"

K24 – هه‌ولێر:

خافێر هۆرتادۆ میرا، سەرۆکی رێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا DEMYC  نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسروور بارزانی بەبۆنەی کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەنامەکەی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە هاتووە: "ئێمە زۆر دڵخۆشین و شانازی دەکەین بە کاندیدکردنت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەرتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی رۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبوو ".

سەرۆکی ئەو رێکخراوە سیاسییەی ئەوروپا نووسیویەتی: "لە بوونت بە هاوڕێیەکی زۆر نزیکی گەنجانی سیاسی ئەوروپا زۆر سەرکەوتوو بویت. ئێمە دەمانەوێت پشتگیری زۆری خۆمان بۆ جەنابت دەرببڕین و هیوای باشترینت بۆ دەخوازین".

 رۆژی شەممە 01/12/2018، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کرد و بڕیارە شاندێکی پارتی بەم نزیکانە بۆ پێکهینانی حکومەتی داهاتووی کوردستان سەردانی لایەنەکان بکات.

H.J