راهێنه‌ری لیسبۆنا: راگرتنی مێسی له كریستیانۆ سه‌ختتره
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، راهێنه‌ری یانه پورتوگالییه‌كه ترسی خۆی له مێسی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2017، خۆرخی خیسوس راهێنه‌ری به ساڵاچووی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا مه‌ترسییه‌كانی به‌رامبه‌ر لیۆنێل مێسی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: كۆنترۆڵكردنی لیۆنێل مێسی له كۆنترۆڵكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ختتره.
خیسوس ده‌ڵێت: پێشتر رووبه‌ڕووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوومه‌ته‌وه و له ئاست و گه‌وره‌یی ئه‌و یاریزانه تێده‌گه‌م، به‌ڵام له نێو یاریگه لیۆنێل مێسی مه‌ترسیدارتره.
راهێنه‌ری لیسبۆنا ده‌شڵێت: مێسی له نێو یاریگه رووبه‌رێكی فروان داگیر ده‌كات و له زۆربه‌ی بۆشاییه‌كانی یاریگه هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێت.
خیسوس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له دوای رۆیشتنی نێیمار، یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌مێك به‌هێزتربووه، ده‌شڵێت: عوسمان دێمبلی هه‌رگیز نابێته نێیمار دا سیلڤا، چونكه ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه داهێنه‌ره و زۆر جیاوازه له دێمبلی.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.