به ڤیدیۆ... له دواساته‌كان كه‌ته‌لۆنییه‌ك كۆنتی و چێڵسی رزگار كرد
له جامی یه‌كێتی ئینگلیزی، یانه‌ی چێڵسی له یارییه‌كی دراماتیكیدا به زه‌حمه‌ت 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له لێسته‌ر سیتی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری پێشكۆتایی.
له چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلیزی، یانه‌ی لێسته‌ر سیتی میوانداریی چێڵسی كرد، له خوله‌كی 42 ئالڤارۆ مۆراتا به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 76ـی گێمی دووه‌م جیمی ڤاردی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لێسته‌ر سیتی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش به درێژایی 90 خولهك به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
دواتر پیدرۆ رۆدریگێز له گێمی زیادكراو و له خوله‌كی 105 پیدرۆ رۆدریگێز به تۆماركردنی گۆڵێك یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی پێشكۆتایی په‌ڕانده‌وه.