ئه‌مه‌ریكا: گوشار ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ھیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24دا رایگەیاند، دیاریکردنی نوێنەر لە نێوان ھەولێر و بەغدا پێویست نییه و باشترە لە نێوخۆدا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بكه‌ن.
ناوێرت ئاماژەی بەوەشدا لە ئاستی باڵا ھانی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە شەری دژ بە داعش و دواتریش رێکس تیڵەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کردووە.
ناوێرت دووپاتیشی كرده‌وه، گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.