عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك بۆ یوسف محه‌مه‌د: لە سەرەتاوە دیاربوو حەزت بەپاسەوانی بوو
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ، له به‌رامبه‌ر سه‌ردانیكردنى بۆ لای كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی توند له یوسف محه‌مه‌د ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "تۆ هەر لەسەرەتاوە دیاربوو حەزت بەپاسەوانی وخزمەتی ئەم گەنە پیاوانە بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گلەیی بێ لێت دکتۆر و سەرۆک پەڕلەمانی ئێستا و کۆنە پاسەوانی بەردەم بارەگا حزبییەکانی پێش دروستبوونی گۆڕان".
ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه دیاره‌ی گۆڕان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی یوسف محه‌مه‌دی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سووڵى كردووه و ده‌ڵێت: "کوڕی باش من یەکێک بووم لەوانەی کە لەپڕێ کردتیان بەکوڕێ، وە ئامادەییشم تێدا بوو لەسەر گێڕانەوەو سوکایەتی پێکردنت خۆم بدەم بە كوشت لە بازگەی پردێ، بەڵام وەفاکەی تۆ ئەوە بوو من بۆ ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لەنەخۆشخانەم بەدیار کوڕەکەمەوە کە تا ئێستا بێ هۆشە، بەڵام تۆ ئامادەییت تێدا نەبوو تەنها چەند دەقەیەک سەردانی من و کوڕە بێ هۆشەکەم بکەی لەکاتێکدا چەند کیلۆ مەترێ لەماڵەکەتەوە دووربووم و پانزە ڕۆژ پێش سەفەرکردنت من هەر لەونەخۆشخانەیە کەوتبووم.!".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بەڵام ئامادەبووی شار بەشار، وڵات بەوڵات بڕۆی بۆ لای ئەو کەسانەی کە ژێر بەژێر گۆڕان خوازانت لێ هاندەداین و دەتووت ڕەوا نییە دۆستایەتی ئەم کەسانە بکرێت، ئەی ئێستا بۆ بەڕێزتان بۆ ڕەوایە.؟!".
له درێژه‌ی ره‌خنه‌كانیدا له يوسف محه‌مه‌د له په‌یجه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "هەر بەڕێزتان و چەند کەسێکی خۆتان ئاسا گەنجەكانی گۆڕانتان هاندەدا دژ بەخانەی ڕاپەڕاندنەکەی خۆمان کە گوایە ئەمانە هەمان عەقڵێتی سەرکردەکانی ناو یەکێتی و پارتیان هەیە بەڵام لەکۆتاییدا ئەوان نەبوون ئەوە تۆ بوویت چویتەوە خزمەتیان".