ریال مەدرید بە تەواوەتی لە گواستنەوەی یاریزانێک پاشگەزبویەوە

زیدان تەنها پۆگبای دەوێت

چەند وەرزێکە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ڤان دێ بیگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی و یانەی ئەیاکسی ئەم وڵاتە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تاوەکو ئەم دواییەش زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە رازی بەم گواستنەوەیە نەبوو.

 

رۆژنامەی تەلەگرافی هۆڵەندی بڵاویکردووە، میرنگی هاوینی رابردوو لەگەڵ ناوەڕاستکارەکەی ئەیاکس گەیشتە رێکەوتن و تەنها رەزامەندی راهێنەری فەڕەنسی ئەو یانەیە مابوو، بەڵام ئەو راهێنەرە لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانی پێداگیر بوو، چونکە بە بڕوای ئەو یاریزانی هاوشێوەی ڤان دێ بیگیان هەیە، بۆیە هیچ پێویستیەکیان بەم یاریزانە نیە و دواجاریش کارگێری شاهانەکان ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی بێ ئومێد کردووە.

 

ریال مەدرید بە تایبەت ئەم وەرزە لە هێلی ناوەڕاست هیچ کەم و کورییەکیان نیە، سەرەرای ئەوەش تاوەکو ئێستا زینەدین زیدان هەر لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبا ئومێدی هەڵچنیوە و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە تیپەکەی یاریی بکات.

ڤان دێ بیگ ناوەڕاستکاری یانەی ئەیاکس
ڤان دێ بیگ ناوەڕاستکاری یانەی ئەیاکس