محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: کەرکووکیان داگیر کردەوە بەڵام ناتوانن ئیرادەی پێشمەرگە و ویستی گەل داگیر بکەن

فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ و سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ و سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان

پێشمەرگە قارەمانەکان..،

کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان 

ئەوەی کەنەدەبوو ڕووبدات لە 16/10/­2017دا بەداخەوە لەشاری کەرکوک دا ڕووی داو کاریگەرێتی خراپی کردە سەردەسکەوتەکانی گەلەکەمان کەبەدێژایی مێژووی سەدساڵی ڕابردوو گەلە سەربەرزەکەمان بەدەستی هێنابوو ،واتە بە گیان فیداکاری و خەبات و تێکۆشانی بەردەوام و بەخۆێنی هەزاران رۆڵەی ئەم گەلە و بە خۆراگری گەلەکەمان لەبەردەم کۆمەڵ کوژی هێنراوەتەدی.

جەماوەری تێکۆشەری گەلەکەمان بەدرێژایی بیست و شەش ساڵی ڕابردوو گەلەکەمان دەسکەوتی لەمێژینەی بۆ ڕەخسا و وەک پێویست نەیتوانی سودی لێوەربگرێت لە دوای ڕاپەرینی 1991ەوە دواتر دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە بردنی هەرێمی کوردستان تا ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە2003دا، سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەوکات دەبوو بیری لە دیاریکردنی سنووری کوردستان بکردایەتەوە، بەڵام لەبەر هەل و مەرجی ئەوکات فیدراڵیەتی بۆ ئەو قۆناغە بە دەسکەوتێکی تری گەلەکەمانی زانی، دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی پانتایەکی زۆری خاک و ناوچەی سنوریەکانی عێراق، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەگیانبازی خۆی ئەوناوچەکوردستانیانەی گرتەوە دەست، بەڵام بەداخەو بەرچاو تەنگی و ململانێی نادرووستی حیزبی و سیاس گەیشتە ئەو ئاستەی دوژمن پەلکێش بکرێت بۆ ناوشاری کەرکوک ئەوەی له سەدساڵی ڕابردوو بەدەستمان هێنابوو لەچەند ساتێکدا لەباربرا..

بەڵام ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دڵنیادەکەینەوە کەهێزی پێشمەرگەی کوردستان سوورە لەسەرداواڕەواکانی گەلەکەمان وبەردەوامە لەخەبات و تێکۆشان تا مافی چارەنووس وسەربەخۆیی کوردستان بەدەست دێت، هێزە عێراقیەکان بە چاودێری ئەمریکا و ووڵاتانی ناوچەکە کەرکوکیان داگیر کردەوە بەڵام ناتوانن ئیرادەی پێشمەرگە و ویستی گەل داگیر بکەن ،بۆیە پێشمەرگە هەمیشە زیندووەو بەردەوام دەبێت.

ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە پێیان وایە داگیرکردنی کەرکوک بەهۆی ئەنجامدانید ڕیفراندۆمەوە بوبێت بەڵکو پرۆسەی ڕاپرسی کارێکی ڕاست و دروست بوو لە کاتێکی گونجاو و شایستە دا ئەنجامدرا، ئەوەی جێی هەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە کە ئەو هێرشەی کرایە سەر شاری کەرکوک بەچەکی ئەمریکی و بەئاگاداری ئەمریکا ئەنجام درا..بەلام گەلی کورد بە دیرێژایی مێژوو سەر نەوی نەکردوە و مێژووش ئەو ڕاستی یەی سەلماندوە و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەردەوام دەبن لە خەبات و تکۆشان، هاوکێشەی سیاسی لەناوچەکەدا بەجورێکی تر هەڵدەسوڕێ و دەبێ ئەمجارە سەرکردایەتی سیاسی کورد، سوود وەربگرێ لە معادلە نێودەوڵەتیەکاندا کە لەناوچەکەدا تۆختر دەبێتەوە وە ئاسۆی سەربەخۆيی دێتەدی.

سەربەرزی بۆ جەماوەری خۆرڕاگری کەرکوک سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان 

محمدی حاجی محموود

سلێمانی18/10/2017