پشتیوان سادق وادەی کۆتایهێنان بە پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا دەکات

"لیژنەیەک بۆ بۆ پێداچوونەوە بە بودجەی عێراق پێکهێنراوە"

K24 – هه‌ولێر:

پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پێکهێندراوە.

گووتیشی: "فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە هەوڵ و لێهاتووی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک بارزانی و پارتی هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە بودجە دەدات".

پشتیوان سادق دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە هەوڵەکانی وەزیری دارایی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق پێداچوونەوەی بۆدەکرێت و دوا بە دوا ئەوەش، پاشکەوتی مووچە نامێنێت.

لە پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق، پێچەوانەی دەستووری عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ لە 12% کەمکراوەتەوە و لە ئێستاشدا ئەو پرسە، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدایە.

H.J