هۆكاری راگرتنی په‌خشی كوردستان24 له توركسات ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی رادیۆی و ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا "RTTurk"، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 25/9/2017، بڕیاریدا به راگرتنی په‌خشی كوردستان 24، وار تی ڤی و رووداو، له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردنی توركسات.
به گویره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا، كه زانیارییه‌كانی له زاری به‌رپرسانی ده‌سته‌ی رادیۆی و ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا وه‌رگرتووه "دوای چاودێریكردنی كه‌ناڵی "WAAR TV" ده‌ركه‌وتووه له بڵاوكراوه‌ی كه‌شوهه‌وای كه‌ناڵه‌كه‌دا له رۆژی 16ـی ته‌مووزی رابردوو، ده‌سته‌واژه‌ی "ناوچه‌ی كوردستان"ـی بۆ ناوچه‌كانی "باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ" به‌كارهێناوه".
به‌رپرسانی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ڵێن: "له كاتی خوێندنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له دیاربه‌كر و وان، ده‌سته‌واژه‌ی باكووری كوردستان، به‌كارهێنراوه".
به‌رپرسانی تورك ده‌ڵێن: "كه‌ناڵی كوردستان 24 له یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانیدا نه‌خشه‌ی ناوچه‌یه‌كی كه زه‌ردكردووه‌وه گوتوویانه كوردستان له‌م شوینانه پێكدێت كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی "عێراق و سووریا و ئێران و رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا"ـی له خۆگرتووه، پاشان دابه‌شی 4 به‌شكراوه‌و به رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیایان گوتووه "باكوری كوردستان".
به‌رپرسان ده‌ڵێن، كه‌ناڵی رووداویش، به هه‌مان شێوه‌ی دوو كه‌ناڵه‌كه‌ی دیكه بابه‌ته‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویانه "پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوكراوانه كراوه‌و به گوێره‌ی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی پێمان گه‌یشتووه‌و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌ناڵانه بابه‌تی میدیایی له به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه توركیا به "تیرۆریست"ـیان ده‌زانێ و ئه‌و ناوچانه‌یشیان ناوناوه باكووری كوردستان".
به‌رپرسان ده‌ڵێن: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌ناڵانه، پرۆگرام بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه "روخینه‌ر و جوداخوازانه‌یه" و ناوی جیاوازیان له ناوچه‌كانی ناو "سنووری كۆماری توركیا" ناوه".
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه "به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه ده‌سته‌كه رۆژی دووشه‌ممه، توركساتی ئاگاداركردووه‌ته‌وه تا رێگه له په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه بگرێت".
به‌ڵام رۆژی رێگریكردنی توركسات و توركیا، هاوكاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، كه كه‌ناڵه كوردییه‌كان به چڕی رووماڵیان ده‌كرد، توركیاش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربریوه.
جگه له‌وه‌ش ساڵانێكه به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، ئازادی راده‌ربڕین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌رته‌سكراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین رۆژنامه و ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیۆ له ناوخۆی توركیا داخراون و رۆژنامه‌نووسه‌كانیان خزێنراونه‌ته ناو زیندانه‌كانه‌وه.
هه‌ر بۆیه راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه كوردییه‌كان له توركسات، به‌و رێوشوێن و سزایانه ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر كوردستان په‌یڕه‌ویان بكات.