فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە كۆپنهاگن بەڕێوەدەچێت
K24 - كۆپنهاگن
له كۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک رێكخراوی مانافۆر، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیان رێكخست، له‌یه‌كه‌م رۆژی فیستیڤاڵەکەدا چه‌ندین فیلم به ئاماده‌بوونی كوردانی دانیشووی دانیمارك نمایشكران، رێكخه‌رانی فیستیڤاڵه‌كه‌ش دەڵێن، ده‌یانه‌وێت له رێگای ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه‌وه كولتووری كوردی و بارودۆخی كوردستان زیاتر به خه‌ڵكی دانیمارك بناسێنن.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی، رۆژنامه‌نووس زیاتر له 30 ساڵه له تاراوگه ده‌ژی و ئازاره‌كانی كوردی به شێوازی جیاواز نووسیوه‌ته‌وه و ئێستاش پیشاندانی فیلمی كوردی له سینه‌مای دانمارك هۆكاری هاتنیه‌تی بۆ ئه‌م هۆڵه و باس له‌وه‌ده‌كات كه سینه‌ما زیاتر له سیاسه‌ت و كاری دیپلۆماسی كورد به بێگانه ده‌ناسێنێ. ئەو بە كوردستان24ی گوت: "بە بڕوای من كاری كولتووری ھونەری خزمەتی زۆر بە نەتەوە دەگەیەنێت، كاری ھونەری بەتایبەتی سینەما خۆی دەچێتە ناو خەڵك و پێویست بە روونكردنەوە و شیكردنەوە ناكات و ھەموو كەس لێی تێدەگات".
ئه‌و فێستیڤاڵه دۆستانی كورد و كه‌سایه‌تییه دانیماركی و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ی له ده‌وری یه‌ك كۆكردووەته‌وه، ئه‌وان ئه‌م شێوه فێستیڤاڵانه به گرنگ ده‌زانن و پێیان وایه په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌هێزتر ده‌كات.
یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌و فێستیڤاڵه پێی وایه، كه پیشاندانی ئه‌م فیلمانه ته‌نها بۆ دانیماركییه‌كان نییه، به‌ڵكوو نه‌وه‌ی نوێی كوردیش كه لێره له دایك بوون زیاتر ئاشنای كولتوور و ژیانی كورد ده‌كات.
به‌گشتی 9 فیلم به‌شداری یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كوردی فیلم كه له لایه‌ن مانافۆرهوه رێكخراوه ده‌كه‌ن، رۆژی یه‌كه‌م پێنج فیلم نمایش كران. رێكخراو كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی وڵاتی دانیمارك هه‌ر یەكەیان به شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌ی كه خۆیان تێیداكار ده‌كه‌ن له بواره كوردییه‌كه‌ی خزمه‌ت به گه‌لی كورد و كوردستان بكه‌ن.
ھ.م