فازڵ ميرانى: ئاماده‌ين له ده‌رگاى لايه‌نه ناڕازييه‌كان بده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگه‌ياند، پارتی ئامادەیە لە دەرگای لایەنە ناڕازییەکان بدات.
میرانی لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 گوتى: پارتی ئەو بەرپرسیارەێتیەی لەسەرە بچێت لە تەواوی دەرگاکان بدات، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی هاوبەش و گشتگیر بۆ بەغدا ئامادە بکەن.
هەروەها لەبارەی چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا میرانی گووتی: تا ئێستا بەغدا ئامادە نییە بۆیە سەردانى شاندى كورديى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دیار نییە.
له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان پارتى و يه‌كێتى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شن بۆ چوونه به‌غدا.
دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له وتارێكدا كه له يادى 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان پێشكه‌شيكرد، په‌يامێكى ئاراسته‌ى لايه‌نه كوردييه‌كان كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بارزانى، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك به خۆیدا بچێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵداته‌وه، پارتیش ده‌ستی هاوكاری و برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌و كاتانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون كه به یه‌كه‌وه بوونه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستا و دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، هیوای خواست لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه بن و گوتی: "ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستیاره".