سێ رۆژه منداڵێكی 4 ساڵان كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌ڕۆی تووڕه‌ق و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی 3 رۆژه، منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵ، به‌ناوی "عه‌لی ئه‌حمه‌د"، له گه‌ڕه‌كی تووڕه‌قی رۆژئاوای هه‌ولێر، كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌ڕۆ، وێڕای گه‌ڕان و پشكنین تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی دیار نییه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی منداڵه‌كه، عه‌لی پێڵاوه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه و به دوای پێڵاوه‌كه‌یدا چووه، به‌ڵام ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌ڕۆكه و ئاو بردوویه‌تی.
ئه‌حمه‌د، كه باوكی منداڵه‌كه‌یه، بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "كاتژمێر 3:30 خووله‌ك چووه‌ته ئه‌وێ و دواتر هاوڕێیه‌كی هاتووه و گوتوویه‌تی عه‌لی كه‌وته ناو ئاوه‌ڕۆكه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر هاتین و گه‌یشتینه شوێنه‌كه، پێڵاوه‌كه‌یمان له خواره‌وه دۆزییه‌وه، به‌ڵام خۆی دیار نه‌بوو، تا ئێستاش به هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، ئاسایش و پۆلیس و خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سوپاسی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات ئه‌گه‌ر لای خۆیه‌وه منداڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و رزگاری كردووه و لای خۆی هێشتوویه‌ته‌وه، بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
موختاری گونده‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه و شه‌شه‌م منداڵه له‌و "كه‌نده ده‌خنكێت" و داواش له حكوومه‌ت ده‌كات لێواری ئاوه‌ڕۆكه سیم بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی هاوشێوه روونه‌دات.
مقه‌ده‌م حه‌یده‌ر ئه‌بوبه‌كر، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی قه‌زای خه‌بات، به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، هاوشان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی بنكه‌كه‌ی، چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به گه‌ڕان پشكنین كردووه و نزیكه‌ی 3 كیلۆمه‌تریش به شوێنی‌دا رۆیشتوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ماوه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌دا له‌ناو "ئاوه‌ڕۆ پیسه‌كه" دوو كارمه‌ندیان به ناوه‌كانی "محه‌مه‌د و هه‌ژار" برینداربوونه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره روونیشی ده‌كاته‌وه، دوێنێ رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه وشك بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌شیان بێسوود بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی ته‌رمی ئه‌و منداڵه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، تا شه‌قامی بازنه‌یی 120 مه‌تری، كه تازه درووست كراوه، ئاوه‌ڕۆی سه‌ندووقییه و له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كه سه‌ری ئاوه‌كه كراوه‌یه و دانیشتووانی تووڕه‌قیش داوا ده‌كه‌ن ئاوه‌ڕۆكه بكه‌نه سه‌ندووقی و رێگری بكه‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و له‌و مه‌ترسییانه‌ش دووریان بخه‌نه‌وه.
ا. م