موقته‌دا سه‌در مه‌شقكردنى له به‌رده‌ست بيانييه‌كان حه‌رام كرد
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق، موقته‌دا سه‌در، رايگه‌ياند، مه‌شقكردن و راهێنانى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له لايه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه‌وه حه‌رامه.
ئه‌و فه‌توايه‌ى موقته‌دا سه‌در، له وه‌ڵامى پرسيارى كارمه‌ندێكى هێزه ئه‌منييه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هاتووه، كه پرسيارى له‌و باره‌يه‌وه ئاراسته‌ى سه‌در كردووه.
وه‌ك له پرسيارى كارمه‌نده‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و "وه‌ك كارمه‌ندێك رازى نييه به كاره‌كه و ته‌نيا گوێ له وانه‌كان ده‌گرێت و هاوسۆز نييه له‌گه‌ڵ بيانييه‌كان و قسه‌يان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌ده‌ميانه‌وه پێ ناكه‌نێت و هيچيان له‌گه‌ڵ ناخوا و ناخواته‌وه".
له وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌شيدا، موقته‌دا سه‌در رايگه‌ياندووه، "لاى ئێمه ئه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌يه".