چالاكوانه كورده ده‌ستگيركراوه‌كه‌ى كه‌ركووك ئازاد كرا
K24 – كه‌ركووك:
ده‌هام جومعه، چالاكوانى كوردى كه‌ركووك، دواى ده‌ستگيركردنى له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقه‌وه ئازاد كرا و دواى ئازادكردنيشى له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ورده‌كارى ده‌ستگيركردن و بێسه‌روشوێنكردنى له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقه‌وه گێڕايه‌وه.
ده‌هام جومعه گوتى: سه‌ره‌تا وه‌ك دانووستان داوايان ده‌كرد، ئه‌و بڕياره هه‌ڵبوه‌شێنينه‌وه كه دابوومان بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا.
گوتيشى: دواى ئه‌وه‌ى رازى نه‌بووم چالاكييه‌كه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه، به گوێره‌ى مادده‌ى چوارى تيرۆر منيان گواسته‌وه بۆ هه‌واڵگرى و دواتر مادده‌كه‌يان گۆڕى بۆ سوكايه‌تى و كاتێك چوومه به‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد كرام.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت كه‌س دژى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌بێت و وه‌ك كورد هيچ چالاكييه‌كى نه‌بێت.